Mutlu Demirtaştan
26 حوزەیران 2018•نوێکردنەوە: 26 حوزەیران 2018
رووسیا - AA
له‌چوارچێوه‌ی یارییه‌كانی جامی جیهانیی فیفا 2018 له رووسیا، هه‌ڵبژارده‌كانی ئێران و پورتوگال له‌دواین یاریدا به‌یه‌كگه‌یشتن و یارییه‌كه‌یان به‌گۆڵێك بۆ هه‌ردوولا كۆتاییهات و له ئه‌نجامدا هه‌ڵبژارده‌ی پورتوگال به‌پله‌ی دووه‌م بۆ قۆناغی 16 سه‌ركه‌وت.
پورتوگال به‌م ئه‌نجامه دووه‌م یه‌كسانبوونی له كۆی سێ یاری تۆماركرد و 5 خاڵی كۆكرده‌وه كه له خاڵدا له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا یه‌كسان بوو، به‌ڵام له ژماره‌ی گۆڵدا ئیسپانیا پێشیكه‌وت و به‌پێشه‌نگی كۆمه‌ڵه‌ی B بۆ قۆناغی 16 سه‌ركه‌وت.
هه‌ڵبژارده‌ی ئێرانیش كه 4 خاڵی كۆكرده‌وه، بهسێیهمی كۆمه‌ڵه‌كه ماڵئاوایی له جامی جیهانیی فیفا 2018 كرد.