Hüseyin Burak Demirer
25 نیسان 2018•نوێکردنەوە: 28 نیسان 2018
له‌نده‌ن - AA
راهێنه‌ری یانه‌ی ئارسناڵی ئینگلیزیی، ئارسن ڤینگه‌ر ئاشكرایكرد دوای جێهێشتنی ئارسناڵ له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه‌دا، كه ماوه‌ی ٢٢ وه‌رزه راهێنه‌رایه‌تی ده‌كات، بیری له‌وه نه‌كردووه‌ته‌وه كه واز له كاری راهێنه‌رایه‌تی بهێنێت.
ئارسن ڤینگه‌ر له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانییدا له یاریگای ئیمارات كه بڕیاره سبه‌ینێ له میانی یاریی چوونی قۆناغی نیوه‌ی كۆتایی خولی ئه‌ورووپا (یۆرۆپا لیگ)دا میوانداریی یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید بكات، له وه‌ڵامی پرسیارێكدا سه‌باره‌ت به پلانه‌كانی بۆ دوای جێهێشتنی ئارسناڵ رایگه‌یاند: "به راستی نازانم چی ده‌كه‌م. ماوه‌یه‌ك پشوو ده‌ده‌م، نازانم. به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه لێی دڵنیام ئه‌وه‌یه به‌رده‌وام ده‌بم له كاركردن".
ئه‌و راهێنه‌ره فه‌ڕه‌نسییه ته‌مه‌ن ٦٨ ساڵه كه له ساڵی ١٩٩٦ه‌وه راهێنه‌رایه‌تی یانه‌ی ئارسناڵی له ئه‌ستۆیه، جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه خۆی واده‌ی ئه‌و روونكردنه‌وه‌یه‌ی كه سه‌باره‌ت به وازهێنانی له ئارسناڵ بڵاویكردووه‌ته‌وه، دیاری نه‌كردووه.
ڤینگه‌ر كه سێ جار له‌گه‌ڵ ئارسناڵدا بووه‌ته خاوه‌نی نازناوی پرێمیه‌رلیگ، حه‌وت جاریش جامی ئینگلته‌رای بردووه‌ته‌وه.