Yavuz Emrah Sever,Ramal Abdullah Mahmood
24 حوزەیران 2018•نوێکردنەوە: 24 حوزەیران 2018
یاڵۆڤا – AA
به‌ربژێری جه‌هه‌په بۆ سه‌ركۆماری توركیا، موحه‌ڕه‌م ئینجه رایگه‌یاند "ئێستا لێره‌وه (له یاڵۆڤاوه) به‌ره‌و ئه‌نقه‌ره به‌ڕێ ده‌كه‌وم و ده‌چمه بەردەم دامه‌زراوه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردن. ئێوه‌ش لێره له‌سه‌ر سندوقه‌كان بن. من له‌سه‌ر سه‌ری دامه‌زراوه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردن ده‌وه‌ستم. خوا یار بێت ئه‌و كاره دێته دی".
به‌ربژێری جه‌هه‌په بۆ سه‌ركۆماری توركیا، موحه‌ڕه‌م ئینجه به مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له پرۆسه‌ی ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنی سهركۆمار و په‌رله‌مان كاتژمێر ١٠:٣٠ له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی گه‌یشتنه قوتابخانه‌ی بنه‌ڕه‌تی ساففهت چام.
له میانی هاتنی ئینجه بۆ قوتابخانه‌كه له لایه‌ن لایه‌نگرانییه‌وه پێشوازی لێكرا و ئه‌ویش دواتر ده‌نگی خۆی خسته ناو سندوقی ژماره ١١١٨ و بۆ میدیاكان گوتی: "سوپاسی هه‌مووتان ده‌كه‌م. ئێستا لێره‌وه (له یاڵۆڤاوه) به‌ره‌و ئه‌نقه‌ره به‌ڕێ ده‌كه‌وم و ده‌چمه بەردەم دامه‌زراوه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردن. ئێوه‌ش لێره له‌سه‌ر سندوقه‌كان بن. من له‌سه‌ر سه‌ری دامه‌زراوه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردن ده‌وه‌ستم. خوا یار بێت ئه‌و كاره دێته دی".
دوای لێدوانه‌كه‌ی، ئینجه له قوتابخانه‌كه هاته ده‌ره‌وه و له كاتێكدا به‌ره‌و ئۆتۆمبێله‌كه‌ی ده‌ڕۆیشت گرووپێك دروشمی "ته‌ره‌ته بۆ ده‌ره‌وه"یان ده‌گوته‌وه.