Muhammed Ali Kamal
11 حوزەیران 2023•نوێکردنەوە: 11 حوزەیران 2023
ھەولێر – AA
ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ماددەی ١٤ی نێو پرۆژەیاسای بوودجەی گشتیی کە تایبەتە بە پشکی ھەرێمی کوردستان پەسەند کرد.
ئێوارەی ئەمڕۆ شهممه، دانیشتنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە سەرۆکایەتی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران، محەمەد حەلبووسی بۆ تەواوکردنی دەنگدان لەسەر پرۆژەیاسای بوودجەی گشتیی فیدراڵیی بۆ ساڵانی ٢٠٢٣، ٢٠٢٤ و ٢٠٢٥، دەستی پێکرد.
لە کۆی ٣٢٩ ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەران، ٢٤١یان ئامادەی دانیشتنەکە بوون.
لە میانی دانیشتنەکەدا بە زۆرینەی دەنگ، ماددەی ١٤ی نێو پرۆژەیاسای بوودجەی گشتیی کە تایبەتە بە پشکی ھەرێمی کوردستان پەسەند کرا.
بهو شێوهیهش ههر سێ ماددهی ١٢، ١٣ و ١٤ كه پهیوهستن به پشكی ههرێمی كوردستان له پرۆژهیاسای بوودجهی گشتیی عێراق پهسهندكراون.