Heman Hussein Yaseen
21 حوزەیران 2020•نوێکردنەوە: 21 حوزەیران 2020
هەولێر - AA
ئەنجوومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان، بەسەرپەرشتی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، مەسروور بارزانی لە رێگای ڤیدیۆ کۆنفڕانسەوە لە کۆبوونەوەدایە و بەپێی زانیارییەکان گفتوگۆ لەسەر رێکخستنەوەی دەرماڵە و مووچەی فەرمانبەران دەکرێت.
کۆبوونەوەکە تا ئێستا بەردەوامە و بڕیاریشە سبەی دووشەممە، ھەرسێ سەرۆکایەتییەکەی ھەرێمی کوردستان گفتوگۆ لەسەر دەرئەنجامی کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیران تایبەت بە رێکخستنەوەی دەرماڵە و مووچەی فەرمانبەران بکەن و بڕیاری پێویستی لەبارەیەوە بدەن.
حکوومەتی ھەرێمی کوردستان سەبارەت بە رێکخستنەوەی مووچە و دەرماڵەکان پشت بە یاسای چاکسازی دەبەستێت کە لە سەرەتای ئەمساڵەوە لە پەرلەمانی کوردستان دەرچووە و لە سەرەتای مانگی شوباتی رابردوو، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی واژووی لەسەر کردووە.