Heman Hussein Yaseen
16 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 16 ئەیلوول 2020
هەولێر - AA
ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەنجوومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان کۆبوونەوەی ھەفتانەی ئاسایی خۆی لەسەر چەند تەوەرێک ئەنجام دەدات.
گوتەبێژی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، جووتیار عادل بڵاوی کردووەتەوە کە کۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجوومەنی وەزیران، بە سەرۆکایەتیی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی و ئامادەبوونی جێگری سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، قوباد تاڵەبانی بە ڤیدیۆ کۆنفرانس بەڕێوە دەچێت.
بەگوتەی جووتیار عادل لە کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆ لەسەر دانوستانەکانی نێوان ھەولێر و بەغدا دەکرێت و خستنەڕووی پوختەی پڕۆژەیاسای بوودجەی ساڵی ٢٠٢٠ی عێراق تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە دەبێت.
جووتیار عادل ئەوەیشی خستووتەڕوو کە لە (٣٩)یەمین کۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجوومەنی وەزیراندا، ئەو بابەتانەی کە تاوتوێ دەکرێن بریتیین لە؛ خستنەڕووی پوختەی رێرەوی بەڕێوەچوونی دانوستانی نێوان ھەولێر و بەغدا سەبارەت بە بوودجە و وزە، خستنەڕووی پوختەی پڕۆژەیاسای بوودجەی ساڵی ٢٠٢٠ عێراقی فیدرال و خستنەڕووی بابەتی دارشتنی بنەما ستراتیجییەکانی گشتیی بوودجەی عێراقی فیدرال بۆ ساڵەکانی ٢٠٢١-٢٠٢٣.