Rewa Mahmood Hasan
14 کانوونی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 15 کانوونی دووەم 2020
سلێمانی-AA
لە یەکەم کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی گشتی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستاندا، لیژنه‌یه‌کی ٢٠ كه‌سی بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ی په‌یڕه‌وه‌ی ناوخۆی یه‌كێتی هه‌ڵبژێردرا.
ئەمڕۆ سیشەممە ١٤ی کانوونی دووهەمی ٢٠٢٠، یەکەم کۆبوونەوەی ئه‌نجوومه‌نی گشتی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بەڕێوەچوو، کە تێیدا لیژنەیەکی باڵای ٢٠ کەسی لە ئەندامانی سەرکردایەتی بەدەنگدان هەڵبژێردران بۆ ئەوەی پەیڕەوی ناوخۆی یەکێتی هەموار بکەنەوە.
لەلێدوانێکدا بۆ کەناڵەکانی سەر بە حیزبەکەی، ئەندامی ئەنجوومەنی گشتی سەرکردایەتی ی.ن.ک مستەفا چاوڕەش ڕایگه‌یاند، له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆدا لیژنه‌یه‌كی باڵای ٢٠ كه‌سی له ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی به ده‌نگدان هه‌ڵبژێردران بۆ ئه‌وه‌ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی یه‌كێتی هه‌موار بكه‌نه‌وە.
مسته‌فا چاوڕه‌ش ئاشکرای کرد کە لیژنه‌كه ده‌بێت له‌ماوه‌ی دوو هه‌فته‌دا په‌یڕه‌وی ناوخۆ هه‌موار بكاته‌وه و دواتر له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی گشتی سه‌ركردایه‌تی دا بخرێته‌ڕوو بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ری.
مسته‌فا چاوڕه‌ش ئاماژەی بەوەش دا کە ئۆرگانەکانی یه‌كێتی له‌كاره‌كانی خۆیان به‌رده‌وام ده‌بن و ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی یه‌كێتی له په‌یڕه‌وی ناوخۆدا یه‌كلایی ده‌كرێته‌وه.
لە یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی گشتی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستاندا، مسته‌فا چاوڕه‌ش وه‌ك به‌ته‌مه‌نترین ئه‌ندام سه‌رپه‌رشتی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی كرد.

