Zana Natık Kerem
01 کانوونی یەکەم 2025•نوێکردنەوە: 02 کانوونی یەکەم 2025
ھەولێر ــ AA
جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری کارگێڕی و سەرچاوەکان، مایکڵ ڕیگاس بۆ تاوێکردنی ژمارەیەک پرسی گرنگ لەگەڵ بەرپرسانی عێراق، بەسەردانێک گەیشتە بەغدا.
باڵێۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە ئەمڕۆ دووشەممە، مایکڵ ڕیگاس بەسەردانێک گەیشتووەتە بەغدا.
ڕاشیگەیاندووە: "سەردانەکەی مایکڵ ڕیگاس بۆ بەغدا پەیوەندیی نێوان ئەمریکا و عێراق بەھێز دەکات لە رێگەی پەیوەندی لەگەڵ سەرکردەکان و کۆمەڵگە خۆجێییەکان، بۆ پاڵپشتیی لە ئامانجە ھاوبەش و پەیوەندیدارەکان بۆ بەدیھێنانی سەروەری و گەشەپێدان".
ھەروەھا چاوەڕوان دەکرێت جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری کارگێڕی و سەرچاوەکان، مایکڵ ریگاس سەردانی ھەرێمی کوردستان بکات کە لە میانیدا باڵەخانەی نوێی کۆنسوڵخانەی گشتیی ئەمریکا لە ھەولێر بکاتەوە.