Zana Natık Kerem
30 کانوونی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 31 کانوونی یەکەم 2020
ھەولێر ــ AA
گوتەبێژی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، حەسەن نازم رایگەیاند کە بوودجەی گشتیی ٢٠٢١، سەرەتای جێبەجێکردنی پلانێکی چاکسازیی گشتگیرە.
حەسەن نازم لە میانی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا رایگەیاند کە حکوومەت خوازیار نییە رەوشەکە ئاڵۆز بێت و ویستی ئەوەیە کە بە ئارامیی و زانایی هەڵسوکەوت لەگەڵ دۆخەکەدا بکات.
ئاشکراشیکرد کە وەزیری تەندروستیی عێراق، حەسەن تەمیمی رێوشوێنەکانی ھاوردەکردنی ڤاکسینی کۆرۆنای لەگەڵ کۆمپانیای فایزەر تەواوکردووە.
گوتەبێژی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، حەسەن نازم راشیگەیاند کە کە بوودجەی گشتیی ٢٠٢١، سەرەتای جێبەجێکردنی پلانێکی چاکسازیی گشتگیرە و گوتی: "پەڕەی سپی، سەرەتایەکە بۆ ئەنجامدانی چاکسازیی".
حەسەن نازم سەبارەت سەردانەکەی شاندی ئێران بۆ بەغدا، گوتی: "گفتوگۆکان لەگەڵ شاندی ئێران، تایبەت بوون بە لایەنە ئەمنی و ئابوورییەکان".