07 کانوونی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 07 کانوونی دووەم 2021
ئیستانبوڵ – AA
دادگای ره‌سافه له به‌غدا له میانی لێكۆڵینه‌وه له دۆسیه‌ی كوشتنی فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران، قاسم سوله‌یمانی و جێگری سه‌رۆكی حه‌شدی شه‌عبی، ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس بڕیاری ده‌ستگیركردنی بۆ سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ ده‌ركرد.
دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی ره‌سافه راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاو كرده‌وه كه تیایدا هاتووه: "ئه‌و دادوه‌ره‌ی له كوشتنی موهه‌ندیس و هاوڕێكانی كۆڵیووه‌ته‌وه، به پێی ژماره‌ی ٤٠٦ له یاسای سزاكانی عێراق بڕیاری ده‌ستگیركردنی بۆ سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ ده‌ركردووه".
٣ی كانوونی دووه‌می ٢٠٢٠، قاسم سوله‌یمانی و ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس له هێرشێكی ئاسمانیی ئه‌مریكادا له فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا كوژران.
دواتر حكوومه‌تی عێراق ده‌ستی كرد به لێكۆڵینه‌وه له‌باره‌ی هێرشەکەوە.