Rewa Mahmood Hasan
31 ئاب 2021•نوێکردنەوە: 02 ئەیلوول 2021
سلێمانی- AA
تیمی ئاژانسی ئانادۆڵو سەردانی ئەو ناوچەیەیان کرد کە تیایدا دروستبوونی کەندەڵانێک بووە بە باس و خواستی نێو و خەڵک و سۆشیاڵ میدیا.
بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست ئاژانسی ئانادۆڵو کەوتووە، هیچ رۆچوونێک لە ناوچەکەدا نییە و ئەو کەنەدەڵانەش کە دروستبووە بەهۆی دادڕینی ئاوەوە بووە کە بۆشاییەکی قوڵی دروست کردووە بە قوڵایی زیاتر لە ٢٠ مەتر و سەرچاوەی ئاوەکەش لە دەرچەی وێستگەی ئاوی هەڵەبجە-سیروان-سەیدسادق-ەوە بووە کە پاش پاڵاوتنی ئاوەکە لە دەرچەیەکە دەنێردرێت بۆ دەرەوەی وێستگەکە.
کارمەندێکی وێستگەکە کە ماوەی چەند ساڵێکە لەوێ کار دەکات، بۆ تیمی ئاژانسی ئانادۆڵو باسی لەوە کرد کە ساڵ بە ساڵ، زیاتر ئەو کەندەڵانە قوڵ دەبێت و درێژ دەبێتەوە، بەهۆی ئەو ماددە زیانبەخشانەی لە پرۆسەی پاڵاوتنەکەوە جیادەکرێتەوە و دەنێردرێتە دەرەوە.هەروەها باسی لەوەش کرد، ئەو ئاوە بۆ هیچ کردارێکی کشتوکاڵ سوودی لێ نابینرێت و بێ سوودە.