Zana Natık Kerem
07 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 07 ئەیلوول 2020
هەولێر ــ AA
وەزارەتی ناوخۆی عێراق دەستگیركردنی دوو تیرۆریستی لە سنووری پارێزگای كەركووك باكووری عێراق راگەیاند كە تیرۆریستانی داعشیان لەنێوان پارێزگاكاندا دەگواستەوە.
بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی ناوخۆی عێراق، هێزەكانی ئاژانسی هەواڵگریی سەربە پۆلیسی فیدرال لە وەزارەتی ناوخۆ لە میانی بۆسەیەكدا لە نزیك زێی بچووک باشووری رۆژئاوای كەركووك، دوو تیرۆریستان دەستگیركردووە.
ئاماژە بەوەیش دراوە كە دوو تیرۆریستەكە لەو كاتەدا دەستگیركراون كە هەوڵیانداوە بە ئۆتۆمبێلێكی جۆری پیك ئاپ، تیرۆریستێك لە ناوچەكەدا بگوازنەوە، بەڵام تیرۆریستەکە هەڵاتووە و دەستگیرنەكراوە.
لە راگەیەندراوەكەدا روونكراوەتەوە كە لە میانی پشكنینی ئۆتۆمبێلەكەدا، چەكێكی كڵاشینكۆڤ لەگەڵ ژمارەیەك كەلوپەل كە بۆ شاردانەوەی تیرۆریستان لە هێزە ئەمنییەكان بەكارهێنراوە، دۆزراونەتەوە و ئاماژە بەوەیشدراوە كە تۆمەتبارەكان بە مەبەستی گرتنەبەری رێوشوێنی یاسایی لە بەرامبەریاندا دەستبەسەركراون.