Rewa Mahmood Hasan
07 کانوونی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 08 کانوونی یەکەم 2020
سه‌یدسادق- AA
له قه‌زای سه‌یدسادق فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌خۆران خۆپیشاندانیان دژی دواكه‌وتنی مووچه‌كانیان ئه‌نجامدا، خۆپیشاندانه‌كه توندوتیژیی و سووتاندنی باره‌گای سه‌رجه‌م حیزبه‌كان و فه‌رمانگه حكوومییه‌كانی لێكهوتهوه و مێردمناڵێكیش برینداربوو.
به‌پێی زانیارییه‌كانی په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو، دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ، خۆپیشانده‌رانی سه‌یدسادق هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر باره‌گای حیزبه‌كان و سه‌ره‌تا بارەگای ناوچه‌ی پارتی دیموکراتی کوردستانیان ئاگر تێبه‌ردا و سووتاندیان.
دواتر خۆپیشاندەران باره‌گای كۆمیته‌ی یەکێتی نیشتمانیی كوردستان، باره‌گای کۆمەڵی ئیسلامی، مه‌كۆی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و مه‌ڵبه‌ندی یەکگرتووی ئیسلامی‌یان سووتاند.
هه‌ر به‌پێی زانیارییه‌كان، لە ئه‌نجامی كه‌وتنه‌وه‌ی توندوتیژیی، لەبەردەم بارەگای یەکێک لە پارتەکاندا، بە دەسترێژی گولـلە خۆپیشاندەرێک برینداربوو.
هاوكات سەنتەری فریاکەوتن له شارۆچكه‌كه، ئاشكرایكرد گەنجێک بەناوی ھاوکار حسێن تەمەن ١٦ ساڵ بەگولـلەی ھێزە ئەمنییەکان لە سەیدسادق بریندارکراوە و رەوانەی نەخۆشخانەی شار کراوه لە سلێمانی.
دواتر خۆپیشاندەرانی سەیدسادق هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر بینای قایمقامییەت و سووتاندیان و بنکەی پۆلیسی سەیدسادق-یشیان ئاگر تێبه‌ردا.
پاشان خۆپیشاندەران چوونە سەر ماڵی قایمقامی قەزاکە و کەلوپەلەکانی ماڵەکەیان لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە تاڵان كرد، له‌به‌رامبه‌ردا لەلایەن ھێزەکانەوە بە ده‌ستڕێژی بەگولـلە وەڵامیان درایه‌وه.
به‌پێی زانییارییه‌كان، بەهۆی ئەوەی کە قایمقامی سەیدسادق لە کاتی گرژییەکاندا تەقەی بەسەر خۆپیشاندەراندا کردووە، خۆپیشاندەران وەک تۆڵەیەک چوونەته سه‌ر ماڵه‌كه‌ی و چەند ساتێک پێش هەڵکوتانە سەری، قایمقام توانی لە ماڵەکەی دەربچێت.
پاشان خۆپیشانده‌ران په‌لاماری بەڕێوەبەرایەتی کارەبای قەزای سەیدسادقیان دا و ئاگریان تێبه‌ردا.
خۆپیشاندەران بارەگا حکوومی و حزبییەکانیان سووتاند