Fakhradin Ibrahim Mohammad
16 ئادار 2022•نوێکردنەوە: 17 ئادار 2022
هەولێر - AA
وەک ئاماژەیەک بۆ نەهێشتنی بۆنی سێو کە لە کیمیابارانی هەڵەبجەدا بەکار هاتبوو، سێ هەلێکۆپتەر گوڵاویان بەسەر سەنتەری شاری هەڵەبجەدا رژاند.
کاتژمێر ١١:٠٥ی ئەمڕۆ، وەک ئاماژەیەک بۆ نەهێشتنی بۆنی سێو کە لە ساتی کیمیابارانکردنی هەڵەبجەدا بەکار هاتبوو، سێ هەلێکۆپتەری پۆلیس سەنتەری شاری هەڵەبجەیان گوڵاوڕێژ کرد.
رۆژی ١٦ی ئاداری ١٩٨٨ فڕۆکە جەنگییەکانی دەسەڵاتی پێشووی عێراق، ھەڵەبجەیان بە چەکی کیمیایی بۆردومان کرد و بووە ھۆی شەھیدبوونی پێنج ھەزار ھاووڵاتیی مەدەنی و برینداربوونی سەدانی دیکە کە تا ئێستاش بە دەست ئازارەکانیان دەناڵێن.