Zana Natık Kerem
01 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 01 ئەیلوول 2020
هەولێر ــ AA
بەڕێوەبەری گشتیی دەستەی گومركەكانی عێراق، خالید سەڵاح رایگەیاند كە كۆی گشتیی داهاتی گومرکیی بۆ مانگی ئابی رابردوو، 86 ملیار دینار بووە.
خالید سەڵاح لە لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی هەواڵیی فەرمی عێراق راگەیاندووە كە سەرباری بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19)، بەڵام بەڕێوەبەرایەتیی و ناوەندە گومرکییەكان هەوڵەكانیان خستووەتەگەڕ بە ئامانجی زیادكردنی داهاتی كومرگیی لە دەروازە سنوورییەكاندا.
گوتیشی: "كۆی گشتیی داهاتی گومرکیی بۆ مانگی ئابی رابردوو، 86 ملیار دینار بووە".
بەڕێوەبەری گشتیی دەستەی گومركییەكانی عێراق، خالید سەڵاح رایگەیاندبوو كە لە میانی چەند مانگی داهاتوو داهاتی گومركیی لە سەرجەم دەروازە سنوورییەكاندا بەڕێژەی 40 لەسەدا زیاد بێت.