Hemn Baban
28 مای,س 2019•نوێکردنەوە: 28 مای,س 2019
هه‌ولێر - AA
یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان ده‌نگی بۆ هیچ یه‌ك له‌و پێنج كاندیده نه‌دا كه خۆیان بۆ پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم پاڵاوتبوو.
فراكسیۆنی یه‌كگرتووی ئیسلامی كه خاوه‌ن پێنج كورسییه له په‌رله‌مانی كوردستان هه‌ڵوێستی خۆی له‌مه‌ڕ ده‌نگ نه‌دانی به‌هیچ كاندیدێك له نێوان كاندیدان بۆ پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم كه ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانی كوردستان دانیشتنی تایبه‌تی بۆ سازكرد خسته‌ڕوو.
سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كگرتووی ئیسلامی، شێركۆ جه‌وده‌ت له‌و باره‌یه‌وه له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانییدا گوتی: "ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانی كوردستان كۆبوونه‌وه‌ی خۆی بۆ ده‌نگدان بۆ پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامدا، ئێمه وه‌كو فراكسیۆنی یه‌كگرتووی ئیسلامی ده‌نگمان به‌سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان نه‌دا له سۆنگه‌ی ئه‌وه‌ی ئێمه یه‌كه‌م حزبی سیاسیی بووین كه ئۆپۆزسیۆنبوونی خۆمان راگه‌یاندووه و له‌هه‌مان كاتیش‌دا یاسا و سیسته‌مه‌كه‌مان پێ په‌رله‌مانی نییه، بۆیه نه كاندیدمان بۆ پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم هه‌بوو و نه ده‌نگمان به هیچ یه‌ك له كاندیده‌كانی پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم داوه".
شێركۆ جه‌وده‌ت گوتیشی: "هیوادارین ئه‌مڕۆ پێچێكی گرنگ بێت به‌ره‌و گه‌شه‌پێدانی هه‌رێمی كوردستان و یه‌كڕیزی نیشتمانی و به‌ره‌و به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵك و هه‌ڵگرتنی ئه‌و باره كارهساتباوییهی له ژیان و بژێوی قوتی خه‌ڵكی كوردستاندایه، هیوادارین ململانێ و به‌رژه‌وه‌ندیی حزبی ئێستا و ئایندهی هه‌رێمی كوردستان به‌ره‌و ئاقارێكی ته‌ندروست ببات و له ئه‌نجامیشدا ململانێی ئۆپۆزسیۆن و ده‌سه‌ڵات به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانی لێ بكه‌وێته‌وه، بۆیه ئێمه هه‌ڵوێستی خۆمان به روئیای روونی خۆمان به پلانی خۆمان درێژه‌پێده‌ری پڕۆژه‌كانی پێشوومان بوو، له‌و سۆنگه‌یه‌وه ده‌نگمان به سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان نه‌دا".
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێم به‌ڕێوه‌چوو و له كۆی 111 په‌رله‌مانتار، 81یان ئاماده‌ی كۆبوونه‌وه‌كه بوون، له‌و ژماره‌یه كاندیدی پارتی دیموكراتی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی به به‌ده‌ستهێنانی 68 ده‌نگ پۆسته‌كه‌ی بۆ خۆی مسۆگه‌ركرد، كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مان به بایكۆتكردنی یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ كه پێكه‌وه خاوه‌نی 30 كورسیین و ده‌نگ نه‌دانی كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتووی ئیسلامی كه پێكه‌وه 13 كورسییان هه‌یه به‌ڕێوه‌چوو.