Haydar Karaalp,Ramal Abdullah Mahmood
27 نیسان 2019•نوێکردنەوە: 29 نیسان 2019
به‌غدا – AA
سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق عادل عه‌بدولمه‌هدی ناوی كاندیدانی بۆ وه‌زیرانی داد و په‌روه‌رده بۆ په‌رله‌مان ره‌وانه كردووه.
سكرتێری گشتیی په‌رله‌مانی عێراق، خه‌دیجه عه‌لی به رۆژنامه‌ی سه‌باح-ی رایگه‌یاندووه سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق عادل عه‌بدولمه‌هدی ناوی سهفانا تایی له سوننه‌كان بۆ پۆستی وه‌زیری په‌روه‌رده و دادوه‌ر ئه‌كره‌م قادر له كورده‌كانی بۆ پۆستی وه‌زیری داد ره‌وانه‌ی په‌رله‌مان كردووه.
خه‌دیجه عه‌لی ئاماژه‌ی به‌وه داوه له چه‌ند رۆژی داهاتوودا په‌رله‌مان ده‌نگ له‌سه‌ر كاندیده‌كان ده‌دات.
وه‌زیری په‌روه‌رده، شه‌یما هیالی به‌هۆی ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی له‌سه‌ر براكه‌ی بڵاوكرانه‌وه كه له ناو رێكخراوی داعشدایه ده‌ستی له كاركێشایه‌وه.
كابینه‌ی حكوومه‌تی عێراق كه له ٢٢ وه‌زاره‌ت پێكهاتووه هێشتا وه‌زیرانی داد، په‌روه‌رده، ناوخۆ و به‌رگری دیاری نەکراون.
سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق عادل عه‌بدولمه‌هدی به‌وه‌كاله‌ت كاره‌كانی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی به‌رگری و ناوخۆ راده‌په‌ڕێنێ.