04 حوزەیران 2020•نوێکردنەوە: 06 حوزەیران 2020
كەركووك - AA
لەو ئۆپەراسيۆنەى كە لە پارێزگای كەركووك لە دژى رێكخراوى تيرۆريستى داعش لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستپێكراوە، رووبەرى ٧٠٠ كم لە نێوان هەردوو پارێزگای كەركووک و سەڵاحەددين لە تيرۆر پاككراوەتەوە.
فەرماندەى ئۆپەراسيۆنەكانى كەركووک، فەريق روکن سەعد حەربييە لە روونكردنەوەيەكيدا بۆ پەيامنێرى ئاژانسى ئانادۆڵو، گوتى "ئۆپەراسيۆنەكە خێراتر و كاريگەرتر لەوەى چاوەڕوان دەكرا، بەڕێوەچوو".
حەربييە، ئەوەشى راگەياند كە ئۆپەراسيۆنەكە زياتر لە ناوچە شاخاوى و گوندەوارەكان بەڕێوەدەچێت و گوتى: "نزيكەى ٧٠٠ كم لە ناوچەى نێوان كەركووک و سەڵاحەددين لە تيرۆريستان خاوێنكردووەتەوە".
سەعد حەربييە ئەوەشى ئاشكراكرد كە تاكو ئێستا هيچ زانيارييەكيان لانييە لەسەر ژمارەى ئەو تيرۆريستانەى كە لە کوژراون و لە كۆتايى ئۆپەراسيۆنەكە دەتوانن ژمارەكان ئاشكرا بكەن.
- ١٠ سەرباز برينداربوون
فەرماندەى ئۆپەراسيۆنەكانى كەركووک، فەريق روکن سەعد حەربييە ئاماژەى بەوەش كرد تيرۆريستانيان لە ناوچەى چەمى چاى لە باشوورى شارى كەركووك كوشتووە و رایگەیاند لە كاتى ئۆپەراسيۆنەكەدا بۆمبێك كە لە كەنارى رێگادا چێندرابوو تەقييەوە و لە ئەنجامدا ١٠ سەرباز برينداربوون.