Heman Hussein Yaseen
05 تشرینی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 06 تشرینی دووەم 2022
هه‌ولێر - AA
شه‌وی رابردوو گه‌نجێكی ١٩ ساڵ برا ته‌مه‌ن ٢١ ساڵه‌كه‌ی خۆی به ١١ فیشه‌ک ده‌كوژێت و پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێریش رایده‌گه‌یه‌نێت كه كوژراو و بكوژ فرۆشیار و به‌كارهێنه‌ری مادده‌ی هۆشبه‌ر بوونه و هۆشداریی ده‌دات له‌وه‌ی مادده‌ی هۆشبه‌ر بووه‌ته زه‌نگێكی مه‌ترسیدار و لێكترازانی خێزان، داواش له هاووڵاتییان ده‌كات یارمه‌تی ئه‌و كه‌سانه بده‌ن كه ئالوده‌ی مادده‌ی هۆشبه‌رن.
گوته‌بێژی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر، هۆگر عه‌زیز له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانییدا رایگه‌یاند: ''شەوی رابردوو لە گەڕەکی تەیراوەی شاری هه‌ولێر، هێزه‌كانمان ئاگاداركرانه‌وه لە حاڵەتێکی کوشتن و دوای گەیشتنی هێزه‌كانمان و لێکۆڵینەوەكان، ده‌ركه‌وت کەسێک بەناوی جێگر رێگر مستەفا تەمەن ٢١ ساڵ لەناو ئۆتۆمبێله‌كه‌ی له جۆری کیا سپۆرتاج به ١١ فیشه‌ک كوژراوه''.
هۆگر عه‌زیز گوتیشی: ''دوای بەداداچوونی ھێزەکانمان توانرا تۆمه‌تباری سه‌ره‌كی تاوانه‌كه ده‌ستنیشان بكرێت و ده‌ستگیربكرێت کە براکەی خۆیەتی و تەمەنی ١٩ ساڵە، كلاشینكۆفێک و چه‌ندین جۆری مادده‌ی هۆشبه‌ری پێبووه''.
له‌باره‌ی هۆكاری تاوانهكهوهش، گوته‌بێژی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر هۆگر عه‌زیز گوتی: ''دوای لکۆڵینەوەكان دەرکەوت لەلایەن کوژراوەوە چەندین کەرەستە و ماددەی قەدەغەکراو دەستی بەسەرداگیرا كه بریتیی بوون له یەک تابڕ و چوار فیشه‌ک، دەمانچهیەک و شەش فیشەک، چەندین جۆری ماددەی هۆشبه‌ر كه بریتیی بوون له جۆری كریستال، تلیاک، حه‌شیش، هه‌روه‌ها ته‌رازووی كێشكردنی مادده‌ی هۆشبه‌ر و ئامێری كێشانی مادده‌ی هۆشبه‌ر''.
هۆگر عه‌زیز راشیگه‌یاند، بكوژ و كوژراو هه‌ردووكیان به‌كارهێنه‌ر و فرۆشیاری مادده‌ی هۆشبه‌ر بوونه و هۆشداریی دا له‌وه‌ی مادده‌ی هۆشبه‌ر بووه‌ته زه‌نگێكی مه‌ترسیدار و گوتی: ''ماددەی ھۆشبەر بووەتە زەنگێکی مەترسیدار و لێکترازانی خێزانەکان، داواکارین رێککاری توند بگیرێتەبەر و ئاگاداری ھاووڵاتییان دەکەینەوە کە ئەگەر کەسێکیان ئالودەی ماددەی ھۆشبەرە ئه‌وا به زووترین كات ده‌ست بكه‌ن به یارمه‌تییدانی و چاره‌سه‌ركردنی''.