Rewa Mahmood Hasan
12 کانوونی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 13 کانوونی یەکەم 2021
سلێمانی - AA
لە سنوورەکانى چەمچەماڵ و پێنجوێن چوار هاووڵاتى بەهۆکارى راوکردن و بیرلێدان دەستگیرکران.
لە راگەیەندراوێکدا کە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی بڵاوی کردۆتەوە ئاماژە بەوە دراوە کە هەندێک لە هاووڵاتییان بێ هەستکردن بە بەرپرسیارێتى دەبنە هۆى زیان گەیاندن بە سروشت و ژینگەى کوردستان و تیایدا هاتووە ''بە مەبەستی پاراستنی سروشت و ژینگە، مەفرەزەیەكی بنکەی پۆلیسی دارستانی ئاغجەلەر دەرچوون بۆ سنووری گوندی ئاوبارە و لە ئەنجامدا، دوو هاووڵاتی بەتۆمەتی راوکردن دەستگیرکران، هەروەها دەستگیرا بەسەر یەک بادی و ولایتێکدا.''
لە راگەیەندراوەکەدا، هەروەها هاتووە لە چالاکییەکی دیکەدا لە سنووری چیای کانی بناو لەلایەن مەفرەزەیەكی بنکەی پۆلیسی دارستانی تەکیە هاووڵاتییەك بەتۆمەتی بڕینەوەی داری سروشتی دەستگیر کرا .
ئەمە لەکاتێکدایە کە مەفرەزەیەكی بەشی پۆلیسی دارستانی پێنجوێن توانیویانە لە سنووری گوندی کانی ماسیان هاووڵاتییەك دەستگیر بکەن کە بەشێوەیەکی نایاسایی سەرقاڵی هەڵکەندنی بیر بووە.
هاوکات دەستگیراوە بەسەر ئامێرێکی بیر هەڵکەندن و رافیعەیەکدا.
لەئێستادا پەڕاوى لێکۆڵینەوە بۆ دەستگیرکراوەکان کراوەتەوە و رووبەڕووى یاساکراونەتەوە.