Heman Hussein Yaseen
27 تشرینی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 27 تشرینی دووەم 2022
هەولێر - AA
بڕیارە ئەمڕۆ یەکشەممە، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی سەردانی بەغدا بکات.
بەپێی راگەیاندراوێکی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، سەردانەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی بۆ تەواوکردنی بەرنامەی سەردانەکەی هەفتەی رابردوویەتی بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی عێراق لەبارەی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا.
هەفتەی رابردوو، سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدای کرد، بەڵام بەهۆی تەقینی تانکییەکی گازی شل لە پارێزگای دهۆک و گیانلەدەستدانی حەوت کەس و بە مەبەستی بەشدارییکردن لە پرسەی قوربانییەکان گەڕایەوە هەرێم و کۆبوونەوەکانی بەغدای تەواو نەکرد.
بڕياره له سهردانى ئهمڕۆيدا سهرۆكی هەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانی بهرنامهى سهردانهكهى بۆ بهغدا تهواو بكات و لهگهڵ ژمارهيهكى ديكه له سهركرده و بهرپرسانى باڵاى عێراق ديدار و كۆبوونهوه ئهنجام بدات.