Fakhradin Ibrahim Mohammad
07 مای,س 2020•نوێکردنەوە: 09 مای,س 2020
هەولێر - AA
سەرۆکی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی لە پەیامێکدا کە لە هەژماری خۆی لەسەر تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویکردووەتەوە، پیرۆزبایی لە سەرۆکوەزیرانی نوێی عێراق، مستەفا کازمی کردووە و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستووە.
لە تویتەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستاندا هاتووە "پیرۆزبایی له به‌ڕێز مسته‌فا کازمی ده‌که‌م بۆ په‌سه‌ندکردنی کابینه‌که‌ی، هیوای سه‌رکه‌وتنی بۆ ده‌خوازم. هیوادارم حکومه‌ته‌که‌ی بتوانێت ئارامی، سه‌قامگیری، خزمه‌تگوزاری و پێشکه‌وتن بۆ وڵات و ماف و داوا ره‌واکانی گه‌لی عێراق و مافه ده‌ستوورییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان بگێڕێنێتەوە".