Abdullah Abdulmanaf Shukur
16 تەمووز 2021•نوێکردنەوە: 17 تەمووز 2021
ھەولێر - AA
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی پێشوازی لە بڕیاری پەرلەمانی بەلجیکا بۆ بە جینۆساید ناساندنی کۆمەڵکوژی ئێزدییەکان کرد.
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نوسیوویەتی: "ناساندنی کۆمەڵکوژیی ئێزدییان وەک جینۆساید لە پەرلەمانی بەلجیکا ھەنگاوێکی گرنگە، پێشوازی لێدەکەم".
ھەروەھا راشیگەیاند، "ھیوادارم پەرلەمانی وڵاتانی دیکەش ھەنگاوی وا بنێن و ببێتە ھاندەرێک بۆ قەرەبۆکردنەوە، گێڕانەوەی مافی خوشک و برایانی ئێزدیمان و جێبەجێبوونی دادوەری بۆ قوربانییان".