11 شوبات 2020•نوێکردنەوە: 11 شوبات 2020
واشنتۆن – AA
١٠٩ سەربازی ئەمریکا به‌هۆی هێرشی ئێران بۆسه‌ر بنكه‌ی عێن ئه‌سه‌د له عێراق تووشی له‌رزینی مێشك بوون.
وه‌زاره‌تی بەرگریی ئه‌مریكا (پنتاگۆن) رایگه‌یاند، ١٠٩ سه‌رباز كه ده‌ركه‌وتووه تووشی له‌رزینی مێشك بوون، خراونه‌ته ژێر چاودێری پزیشكی.
كۆتایی مانگی رابردوو راگه‌یه‌ندرا كه ٦٤ سه‌رباز تووشی له‌قینی مێشك بوون.
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مریكا له سێی كانوونی دووه‌مدا فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودس سەربە سوپای پاسداران، قاسم سوله‌یمانی له فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا كوشت، ئێران هەشتی كانوونی دووه‌م هێرشی كرده سه‌ر بنكه‌ی سه‌ربازی عێن ئه‌سه‌د و هه‌ولێر كه هێزه‌كانی ئه‌مریكای لێ جێگیركراون.