Heman Hussein Yaseen
08 کانوونی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 09 کانوونی یەکەم 2020
هه‌ولێر - AA
دوای نزیکەی پێنج کاتژمێر، کۆبوونەوەی ھەر سێ لایەنی ناو حکوومەت، پارتی دیموکراتی کوردستان، بزووتنەوەی گۆڕان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەسەرپەرشتی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانی کۆتاییھات و، لە راگەیاندراوێکدا بڵاویانکردەوە کە لەسەر چەند خاڵێک گەیشتوونەتە رێککەوتن.
لە راگەیاندراوەکەدا ھاتووە کە لە کۆبوونەوەکەدا پارتی دیموکراتی کوردستان، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان رێککەوتن و بڕیاردرا لەسەر ناردنی شاندێكى باڵاى سياسى و حكووميى هه‌رێمى كوردستان بۆ به‌غدا بكات به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى فيدراڵ و لايه‌نه عێراقييه‌كان بۆ گه‌يشتن به رێككه‌وتن و چاره‌سه‌ركردنى كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان، به‌تايبه‌تيش بابه‌تى ماف و شايسته دارايييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و جێگيركردنيان له پڕۆژه‌ياساى بوودجه‌ى 2021ى عێراقدا.
ئاماژە بەوەشکراوە کە له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جه‌خت له‌سه‌ر پشتگيريى چاكسازييه‌كانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له داهات و خه‌رجيى هه‌رێم و گرتنه‌به‌رى هه‌موو هه‌نگاوێكى پێويست كرایه‌وه بۆ دابينكردنى مووچه‌ى مانگانه‌ى مووچه‌خۆران و وه‌ڵامدانه‌وه‌ى داوا ره‌واكانيان.
لە بەشێکی دیکەی راگەیاندراوەکەدا ھاتووە کە، كۆبوونه‌وه جه‌ختى له‌وه كرده‌وه كه خۆپيشاندانى مه‌ده‌نيانه‌ى دوور له گرژى و په‌لاماردانى دامه‌زراوه فه‌رمييه‌كان و سه‌روماڵى هاووڵاتيان، مافێكى ره‌وايه و لايه‌نه‌كان جه‌ختيان له بهرپرسياريهتيى هاوبه‌ش كرده‌وه له‌پێناو بهرژهوهندييه باڵاكانى هاووڵاتيان بۆ تێپه‌ڕاندنى دۆخى نه‌خوازراوى هه‌رێمى كوردستان، چاره‌سه‌ركردنى كێشه و قه‌يرانه‌كان، به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ته‌حه‌دييه‌كان و پارێزگاريكردن له قه‌واره‌ى هه‌رێمى كوردستان له چوارچێوه‌ى ده‌ستووردا.
جێی ئاماژەیە ئەمڕۆ سێشەممە، بەسەرپەرشتی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانی کۆبوونەوەی سێقۆڵی لە نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان، بزووتنەوەی گۆڕان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە سەرۆکایەتی ھەرێم لە ھەولێر بەڕێوەچوو.
شاندەکەی پارتی دیموکراتی کوردستان بەسەرۆکایەتی ئەندامی مەکتەبی سیاسیی ھۆشیار زێباری و، شاندی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەسەرۆکایەتی ھاوسەرۆکی یەکێتیی بافڵ تاڵەبانی و شاندی بزووتنەوەی گۆڕان بەسەرۆکایەتی رێکخەری بزووتنەوەی گۆڕان عومەری سەید عەلی و بەسەرپەرشتی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانی کۆبوونەوە و کۆبوونەوەکەش نزیکەی پێنج کاتژمێری خایاند.