Sarmand Hameed
26 تەمووز 2020•نوێکردنەوە: 26 تەمووز 2020
هەولێر - AA
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، دوو هەزار و ٢٨١ پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان ئەنجامدراوە، دەرەنجام ٢١٥ تووشبووی نوێ بە ڤایرۆسەکە و ١٠ حاڵەتی گیانلەدەستدان تۆمارکراوە، بەمەش کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسەکە گەیشتە ١٢ هەزار و ٢٥٣ حاڵەت و گیانلەدەستدانیش بەهۆی ئەم ڤایرۆسەوە گەیشتە ٤٧٤ کەس.
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی وەزارەتەکەی لەبارەی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19)ی بڵاوکردەوە.
بەپێی راگەیەنراوەکە، لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، دوو هەزار و ٢٨١ پشکنین لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان ئەنجامدراوە کە ٩٧٥ لە هەولێر، ٤٢١ لە سلێمانی، ٦٢٣ لە دهۆک، ٢١٥ لە گەرمیان، ٢٢ لە راپەڕین و ٢٥ لە هەڵەبجە بووە، دەرەنجام ٢١٥ تووشبووی نوێ بە ڤایرۆسەکە و ١٠ حاڵەتی گیانلەدەستدان تۆمارکراوە.
لە راگەیەنراوەکەی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستاندا کە کۆپییەکی گەیشتووەتە ئاژانسی ئانادۆڵو، ئاماری تووشبووان و گیانلەدەستدان لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا بەم شێوەیەی خوارەوە تۆمارکراوە:
- پارێزگای هەولێر، ٧٦ تووشبوو و سێ حاڵەتی گیانلەدەستدان.
- پارێزگای سلێمانی، ١١٤ تووشبوو و حەوت حاڵەتی گیانلەدەستدان کە بەم شێوەیەیە:
شاری سلێمانی، ٧٢ تووشبوو و شەش حاڵەتی گیانلەدەستدان.
ئیدارەی گەرمیان، ٣٩ تووشبوو و یەک حاڵەتی گیانلەدەستدان.
ئیدارەی راپەڕین، سێ تووشبوو.
- پارێزگای دهۆک، ١١ تووشبوو.
- پارێزگای هەڵەبجە، ١٤ تووشبوو.
ئاماژە بەوەشدراوە کە لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ١٤٠ نەخۆش دوای چارەسەری پزیشکی چاکبوونەوەتەوە کە ١١٣ لە هەولێر، شەش لە ئیدارەی گەرمیان، ١٢ لە دهۆک و نۆ لە هەڵەبجە بووە.
وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەشکردووە کە لە سەرەتای سەرھەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆناوە تا ئێستا ١٨٨ هەزار و ٤٠ پشکنین لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان ئەنجامدراوە کە ٨٠ هەزار و ٣٥٦ لە هەولێر، ٦١ هەزار و ٨٦١ لە سلێمانی، ٤٣ هەزار و ٩٩٢ لە دهۆک و هەزار و ٨٣١ لە هەڵەبجە بووە.
لە راگەیەنراوەکەی وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستاندا ئەوە ئاشکرا کراوە کە لە کۆی ٢٠ هەزار و ٩٦ هاووڵاتیی کەرەنتینکراو، ١٨ هەزار و ٥٦٦ هاووڵاتیی لە کەرەنتین دەرچوون و دوای تەواوکردنی ماوەی ١٤ رۆژ و ئەنجامدانی پشکنینی تاقیگەیی بۆیان و پشتڕاستکردنەوەی ئەوەی کە ھەڵگری ئەو نەخۆشییە نین، گەڕانەوەتە ناو خانەوادەکانیان و لەئێستادا، هەزار و ٥٣٠ هاووڵاتیی لە ٢٣ شوێنی جیاوازی کەرەنتین ماونەتەوە کە ٣٤٧ لە سلێمانی و هەزار و ١٨٣ لە دهۆکە.
ئاماژە بەوەشدراوە کە لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ١٣١ هاووڵاتیی دیکە کەرەنتین کراون.
بەپێی داتاکانی وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان، کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) لە ھەرێمی کوردستان گەیشتووەتە ١٢ هەزار و ٢٥٣ تووشبوو کە سێ هەزار و ٤٢٠ لە هەولێر، هەشت هەزار و ٢٠ لە سلێمانی، ٣٩٦ لە دهۆک و ٤١٧ لە هەڵەبجە بووە، لەنێویاندا ٤٧٤ حاڵەتی گیانلەدەستدان ھەبووە کە ٩٢ لە هەولێر، ٣٧٤ لە سلێمانی و هەشت حاڵەت لە هەڵەبجە بووە، و شەش هەزار و ٧٣٥ نەخۆش دوای چارەسەری چاکبوونەتەوە کە دوو هەزار و ٥٢٤ لە هەولێر، سێ هەزار و ٥٦١ لە سلێمانی، ٣١٢ لە دهۆک و ٣٣٨ لە هەڵەبجە بووە، و لە ئێستادا پێنج هەزار و ٤٤ نەخۆش لەژێر چاودێری پزیشکییدان کە ٨٠٤ لە هەولێر، چوار هەزار و ٨٥ لە سلێمانی، ٨٤ لە دهۆک و ٧١ لە هەڵەبجەیە.
وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، داوای لە هاووڵاتییان کردووە پابەندبن بە رێنماییەکانی تەندروستیی و دوورکەوتنەوە لە شوێنی قەرەباڵخ و دانانی ماسک و دەستکێش، هەروەها لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢) بکەن.