Fakhradın Ibrahım Mohammad
12 شوبات 2020•نوێکردنەوە: 12 شوبات 2020
هەولێر - AA
ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان گفتوگۆ دەربارەی هەنگاوەکانی جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی دەکات.
نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لەبارەی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیران رایگەیاند کە کۆبوونەوەکە بە سەرپەرشتی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی و ئامادەبوونی جێگری سەرۆکوەزیران، قوباد تاڵەبانی دەبێت.
بەپێی راگەیەندراوەکە، تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکە گفتوگۆکردنە دەربارەی هەنگاوەکانی جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی.
یاسای چاکسازی دوای پەسەندکردنی لەلایەن پەرلەمانی کوردستانەوە لە چواری شوباتی ئەمساڵ، لەلایەن سەرۆکی هەرێمی کوردستان، نیچیرڤان بارزانی واژوو کرا.