Heman Hussein Yaseen
05 کانوونی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 05 کانوونی یەکەم 2019
هەولێر - AA
لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا وەزیری دارایی لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ئاوات شێخ جەناب رایگەیاند کە لەگەڵ بەغدا لەسەر بەشە بوودجەی هەرێمی کوردستان رێککەوتوون.
ئاوات شێخ جەناب راگەیاند کە شاندەکەی هەرێمی کوردستان توانیوێتی ئەرکی سەر شانی خۆی جێبەجێ بکات و شایستە داراییەکانی هەرێم بچەسپێنێت و لەبارەی مافەکانی دارایی هەرێم لەگەڵ بەغدا رێککەوتووە.
ئاوات شێخ جەناب گوتی: "رێککەوتووین لەسەر رادەستکردنی 250 هەزار بەرمیل نەوت بە کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق (SOMO) ".
وەزیری دارایی لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان جەختیشی لەوە کردەوە کە ئەگەر بەغدا پابەند بێت ئەوا کێشەی مووچە نامێنێت.
لە بەشێکی دیکەی کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەدا وەزیری دارایی لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ئاوات شێخ جەناب رایگەیاند کە حکوومەتی هەرێمی کوردستان خۆی بە پابەند دەزانێت بۆ دانەوەی هەشت مووچەی فەرمانبەران و 12 مووچەی خانەنشینان کە لە لایەن بەغداوە وەک ئەو باسی کرد، "بە هۆی بڕیاری سیاسییەوە بڕاوە".