Hawkar Yaseen
15 شوبات 2021•نوێکردنەوە: 16 شوبات 2021
هەولێر AA
وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان راگەیەنراوێکی تایبەت بە کەوتنەخوارەوەی موشەکانی ئەمشەوی هەولێر بڵاوکردەوە و رایدەگەیەنێت سەرقاڵی بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەن.
وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان رایگەیاندووە "کاتژمێر ٩:٣٠ی ئەمشەو دووشەممە ١٥ی شوباتی ٢٠٢١ چەند مووشەکێک ئاڕاستەی شاری هەولێر و دەورووبەری كران و بەر چەند شوێنێک کەوتن، لە ئەنجامدا بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان چەند کەسێک برینداربوون".
وەزارەتی ناوخۆ راشیگەیاندووە: "بەداواچون و لێکۆڵینەوەی ورد لە لایەن دامودەزگا ئەمنییەکانەوە دەستیپێکردووە".
وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوەکەیدا داوا لە هاووڵاتییانی شاری هەولێر دەکات لە شوێنی کەوتنەخوارەوەی مووشەکەکان دووربکەنەوە و رایگهیاندووه: "لە ماڵەکانتان بمێننەوە تا دواتر زانیاری زیاتر لەسەر رووداوەکان بڵاودەیکەنەوە".