Heman Husseın Yaseen
16 کانوونی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 16 کانوونی دووەم 2020
هەولێر - AA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، پەرلەمانی کوردستان لە دانیشتنی ئاسایی خۆیدا، بە زۆرینەی دەنگ پڕۆژەیاسای چاکسازی لە خانەنشینی مووچە و دەرماڵە و بەخشین و ئیمتیازاتەکانی دیکە پەسەند کرد.
دوای زنجیرەیەک گفتوگۆ و دانیشتن لەبارەی پڕۆژەیاسای چاکسازی لە خانەنشینی مووچە و دەرماڵە و بەخشین و ئیمتیازاتەکانی دیکە، ئەمڕۆ پێنجشەممە لە دانیشتنی ژمارە ١٥ی ئاسایی ساڵی یەکەم لە خولی ھەڵبژاردنی پێنجەمی پەرلەمان بە کۆی ٨٩ دەنگ پەسەند کرا.
پڕۆژەیاسای چاکسازی لە خانەنشینی مووچە و دەرماڵە و بەخشین و ئیمتیازاتەکانی دیکە لە ھەرێمی کوردستان دوای چەندین گفتوگۆ لەنێوان پەرلەمان و حکوومەت بوو بە ٢١ ماددە و ئەمڕۆش لە دانیشتنی ئاسایی پەرلەمانی کوردستاندا بە زۆرینەی دەنگ پەسەند کرا.
لە دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی کوردستان هەریەک لە فراکسیۆنەکانی یەکگرتووی ئیسلامی، کۆمەڵی ئیسلامی و نەوەی نوێ بایکۆتی دانیشتنەکەیان کرد و دەنگیان نەدا.