Sarmand Hameed
01 نیسان 2020•نوێکردنەوە: 01 نیسان 2020
هەولێر - AA
سەرۆکی هەرێمی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی به بۆنهی هاتنهوهی سهری ساڵی نوێی بابلی ئاشووری و جهژنهكانی ئهكیتۆ پهیامێكی پیرۆزبایی ئاراستهی پێكهاتهكانی كلدان سریان ئاشووری لە ههرێمی كوردستان و عێراق كرد.
لە پەیامەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستاندا هاتووە: "بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی (ئەکیتۆ) سەری ساڵی نوێی بابليى ئاشووریيەوە، گەرمترین پیرۆزبایی لە تهواوى خوشک و برایانی کلدانی، ئاشووری و سریانی لە کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم، هیوادارم ئەم بۆنەیە مایەی خێر و خۆشی و گەڕانەوەی ئومێد و ئارامی بێت بۆ کوردستانیيان و ههموو گەلانی جیهان کە بە هۆی پەتای کۆرۆناوە دووچاری دۆخێکی دژوار و نەخوازراو بوون".
نێچیرڤان بارزانی راشیگەیاندووە "هەر بەم بۆنەیەوە جەخت لە گرنگیی هەماهەنگی و هاوکاریی هەموو دامودەزگا فەرمییەکان و لایەن و پێکهاتەکانی کوردستان پێکەوە دەکەمەوە بۆ پابهندى به ڕێنماييهكانهوه و گرتنەبەری ڕێگەی دروست و پێویست لە پێناو تێپەڕاندنی ئەم دۆخەدا بە سەرکەوتوویی".
سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوە کردووە کە هەرێمی کوردستان وەک هەمیشە لانكهى پێکەوەژیان، لێبوردەیی، مرۆڤدۆستییە و رایگەیاندووە، کریستیانەکان پێکهاتەی رەسەن و کۆڵەکەیەکی گرنگی ئەم کولتوورهن کە دەبێ بە هەموو شێوەیەک بیپارێزین و بەهێزتری بکەین.
لە کۆتاییدا نیچیرڤان بارزانی جەژنی ئەکیتۆی لە کرستیانەکان پیرۆز کردووە و هیوای خواستووە پێکەوە جەژن و بۆنەکانی داهاتوو لە دۆخێکی باشتردا، لە سایەی پێکەوەژیان و ئاشتی و ئارامیدا بکرێنەوە.