Fakhradin Ibrahim Mohammad
15 ئاب 2026•نوێکردنەوە: 15 ئاب 2026
ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق، قاسم عەبودی بە سەرۆکایەتی شاندێکی ئەمنی گەیشتە هەولێر.
عەبودی و شاندی یاوەری لە فڕۆکەخانەی هەولێر لە لایەن وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان ڕێبەر ئەحمەد پێشوازی لێکرا.
چاوەڕوان دەکرێت، تاوتوێکردنی دۆسیەی ئەمنی لەگەڵ هەرێم و هەماهەنگی زیاتری بەغدا و هەولێر لەم بوارەوە، تەوەری سەرەکی دیدارەکانی قاسم عەبودی لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی کوردستان بێت.