Ozhin Ramadhan Salih
26 تەمووز 2021•نوێکردنەوە: 26 تەمووز 2021
کەرکووک - AA
پارێزگاری کەرکووک بەوەکالەت، راکان سەعید جبوری دەوامی فەرمانبەرانی پارێزگاکەی لە رۆژی ٢٦ی ئەم مانگەوە تا رۆژی پێنجی مانگی داهاتوو، یەک کاتژمێر کەمکردەوە.
بەپێی راگەیەندراوێکی دیوانی پارێزگای کەرکووک، دەوامی فەرمانگەکانی پارێزگاکە تا کاتژمێر یەکی نیوەڕۆ کەمکراوەتەوە کە پێشتر دەوامی فەرمانبەرانی پارێزگاکە تا کاتژمێر دووی نیوەڕۆ بووە.
بەپێی پێشبینیەکانی کەشناسی پارێزگای کەرکووک، بەرزترین پلەکانی گەرما ئەمڕۆ دووشەممە، ٤٦ پلەی سەدی و سبەی سیشەممەیش، ٤٧ پلەی سەدی دەبێت.