Rawan Subhi Obaiullah
13 تەمووز 2026•نوێکردنەوە: 13 تەمووز 2026
پڕۆژەی گەشتیاریی کۆڕنیشی زاخۆ وەک یەکێک لە پڕۆژە گرنگ و ستراتیژییەکانی سێکتەری گەشتیاری لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان دادەنرێت. ئەم پڕۆژەیە دوای تەواوبوونی قۆناغی یەکەمی، سەرنجی ژمارەیەکی زۆری گەشتیارانی ناوخۆ و دەرەوەی بۆ شارەکە ڕاکێشا؛ لە ئێستاشدا کارەکان بۆ تەواوکردنی قۆناغی دووەمی پڕۆژەکە بە گوژمەی شەش ملیار دینار بەردەوامن.
درێژیی قۆناغی دووەمی کۆڕنیشی زاخۆ، سێ کیلۆمەترە و زیاتر لە 50% سەوزایی لەخۆ دەگرێت، پیادەی هاتووچۆ بە پانتایی هەشت مەتر بۆ هەر لایەک دروست کراوە، پرۆژەکە گهیشته كۆتا قۆناغی دروستكرن، کە خواردنگە، کافتریا و بەلەمی گەشتیاری لە پرۆژەکەدا هەن.
قۆناغی یەکەمی پڕۆژەی گەشتیاریی کۆڕنیشی زاخۆ بە درێژایی هەزار و ٥٠٠ مەتر لە ھەردوو دیوی ڕووباری خابوور لە زاخۆ جێبەجێ کراوە، کە تێچووەکەی ١١ ملیار و ٥٠٠ ملیۆن دینارە، لە ناو پڕۆژەکەدا بەنداوێک بە درێژایی ٧٣ مەتر و بەرزیی ٣.٥ مەتر دروست کراوە کە توانای گلدانەوەی ٢٥٠ ھەزار مەتر سێجا ئاوی ھەیە، لە ھەمانکاتدا سەدا ٧٠ی ئەو پڕۆژەیە سەوزاییە و ئەمەش سوودێکی باش بە ژینگەی ناوچەکە دەگەیەنێت.
ئیدارەی سهربهخۆی زاخۆ بڕیاریداووه، تەواوی لێواری خابور لە پردی دەلالەوە تا دەگاتە پردی خانی کە کۆتا خاڵی بازاڕی زاخۆیە ببێتە کۆرنیش و شوێنی گەشتیاری.
ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ کە ناوچەیەکی بادینانە دەکەوێتە سەر ڕێگای دەوازەی سنووریی "ئیبراھیم خەلیل" و سنووری ھەیە لەگەڵ تورکیا و بەو پێیە جگە لە شوێنە گەشتیارییەکان، ئاڵوگۆڕی بازرگانیش لە ناوچەکەدا بووەتە هۆی ڕاکێشانی گەشتیاران بۆ کڕینی کەلوپەلی و پێداویستی.