Heman Hussein Yaseen
08 کانوونی دووەم 2023•نوێکردنەوە: 08 کانوونی دووەم 2023
هەولێر - AA
بەھۆی تەم و مژەوە، گەشتە ئاسمانییەکان لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ھەولێر راگیران.
بەرێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر ئەحمەد هۆشیار رایگەیاند، تا ئێستا راگرتنی گەشتەکان بەردەوامە و چاوەڕوان دەکرێت کە کەشوھەوا گونجاو بێتەوە بۆ ئەوەی گەشتەکان دەست پێ بکەنەوە.
ئەمە یەکەمجارە لە ساڵی نوێدا، بەھۆی رەوشی کەشوھەواوە، گەشتە ئاسمانییەکان لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ھەولێر رابگیرێن.