Zana Natık Kerem
11 کانوونی دووەم 2023•نوێکردنەوە: 12 کانوونی دووەم 2023
ھەولێر – AA
لە میانی ئۆپەراسیۆنێکی ھێزە ئەمنییەکانی عێراقدا لە پارێزگای سەڵاحەددین باکووری ئەو وڵاتە، تیرۆریستێکی داواکراو دەستگیرکرا.
شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەربە نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە ھێزە ئەمنییەکان لە میانی ئۆپەراسیۆنێکدا لە پارێزگای سەڵاحەددین، تیرۆریستێکیان دەستگیرکردووە.
راشیگەیاندووە کە تیرۆریستە دەستگیرکراوەکە، بەپێی ماددەی چواری تیرۆر داواکراو بوو.
ئەوەیشی خستووەتەڕوو کە تیرۆریستە دەستگیرکراوەکە، رادەستی لایەنە پەیوەندیدارەکان کراوە.