Zana Natık Kerem
12 کانوونی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 12 کانوونی یەکەم 2020
ھەولێر ــ AA
پێکھێنانی یەکەم فەوجی کوردی سەربە حەشدی شەعبی لە پارێزگای کەرکووک باکووری عێراق راگەیەندرا.
لەمبارەیەوە سەرپەرشتیاری ئەو فەوجە کوردیيەى سەربە حەشدی شەعبی لە پارێزگای کەرکووک، ئەدھەم جومعە لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا رايگەیاند کە دەستەی حەشدی شەعبی دوای وەرگرتنی مۆڵەت، سەرجەم رێوشوێنەکانی تایبەت بە پێکھێنانی یەکەم فەوجی کوردی سەربە حەشدی شەعبی لە کەرکووک تەواوکرد.
ئەدھەم جومعە رایگەیاند، سەرجەم ئەندامانی ئەو فەوجەی کە پێکھێنراوە، کوردن و ئەرکیان پاراستنی ناوچە و گوندەکانی دەورووبەری قەزای دووبز باکووری رۆژئاوای کەرکووک دەبێت و گوتی: "ئەندامانی ئەو فەوجە لە ناوچە و گوندەکانی دەورووبەری قەزای دووبز بڵاودەکرێنەوە و ئەرکەکانیشیان لەژێر مێحوەری باکووری حەشدی شەعبی جێبەجێ دەکەن".
ناوبراو جەختیشی کردەوە کە فەوجە کوردییەکەی سەربە حەشدی شەعبی، رۆڵێکی گرنگیان دەبێت لە پاراستنی ناوچە و گوندەکانی باکووری رۆژئاوای پارێزگای کەرکووک.