قودس
گەورەترین جەژنی جولەکە رۆژی (یۆم کپوور- رۆژی بەخشین)ە لەو رۆژەدا بەگشتی وڵات کشومات دەبێ و خەڵک و حکومەت بەتەواوی دەست ھەڵدەگرن لەکاروباری رۆژانە.
ئەو جەژنە لەڕۆژی ھەینییەوە دەستیپێکردووەو بەتاریک داھاتنی ئەمشەو کۆتایی بەمەراسیمەکانی ئەو جەژنە دەھێنرێ.
گەشتی فڕۆکەو ھاتوچۆ لەسەر رێوبانە سەرەکیەکان لەلایەن پۆلیسەوە داخران، بەزۆری خەڵک دەچنە پەرستگەکان یان لەماڵەوە پەرستشی ئایینی خۆیان ئەنجام دەدەن.
لەو رۆِژەدا پەخشی تەلەڤزیۆن و رادیۆیش رادەگیرێ رۆژنامەکانیش ئەمرۆ چاپ نەکران. پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو دەڵێ شەقام و کۆڵانەکانی رۆژئاوای قودس بەشیوەکی سەیر کپ وبێدەنگە، جادەکان چۆڵن و ھاتوچۆکردن زۆر کەمە.