Sabri Yıldırım
25 مای,س 2026•نوێکردنەوە: 25 مای,س 2026
لە پێشبڕکێکانی هەڵپەڕکێی میللییدا کە لەلایەن فیدراسیۆنی هەڵپەڕکێی میللیی تورکیاوە ڕێکخراوە، تیمی یانەی کلتوور و وەرزشی فۆلکلۆری مووش مافی بەشداری کردنی لە قۆناغی کۆتاییدا بەدەستهێنا.
لە پێشبڕکێی یەکەمی نێوان یانەکانی پارێزگاکەدا، تیمی مووش لە دوو بەشی جیاوازدا بووە یەکەمی پارێزگاکە و، لە پێشبڕکێی ناوچەیی نێوان یانەکانیشدا کە لە ڕۆژانی ٢٢-٢٣ی ئایاردا لە وان بەڕێوەچوو، پلەی بەدەستهێنا.
نوێنەری مووش لە بەشی گەوران بۆ پیاوان پلەی یەکەمی ناوچە و، لە بەشی گەوران بۆ ژنان پلەی دووهەمی ناوچەی بەدەستهێنا.
سەرۆکی یانەکە، محەمەد یاڤوز ئاماژەی بەوە کرد دوای ئەو سەرکەوتنانەی بەدەستتیانهێناوە، یانەی مووش بەشداری لە قۆناغی کۆتایی تورکیادا دەکات، کە لە ڕۆژانی ١٣-١٥ی حوزەیراندا لە غازی عەنتاب بەڕێوەدەچێت.