ئەنقەرە
دکتۆر کای کاسپەر لە زانکۆی کۆڵن لە لێکۆڵینەوەیەکی فیزیایی دا بۆی دەرکەوت، ئەو کەسانەی زوو زوو دەستیان دەشۆن گەشبینتر و چاڵاکترن لەو کەسانەی بەکەمی دەستیان دەشۆن.
کاسپەر لێکۆڵینەوەکەی لەسەر ٩٨ کەس ئەنجامدا کە دابەشیکردبوونە سەر دوو گروپ. ئەرکێکی زەحمەتیان پێ سپێردرا. ئەو کەسانەی ئەرکەکەیان پێ ئەنجام نەدرا فەرمانیان پێکرا دەستیان بشۆن، ئەوانی دیکە ئەو کارەیان نەکرد. پاشان ئەرکێکی دیکەیان پێ سێردرا، دەرکەوت ئەوانەی دەستسان شووشتبوو چاڵاکتر و سەرکەوتووترن و بەگەشبینییەوە ئەرکەکانیان بەجێھێنا.
دوای ماوەیەک بێ دەست شووشتن ھەمان تاقیکردنەوە دووبارەکرایەوە، ھەمان ئاکامی یەکەمین تاقیکردنەوە بەدەستھات.
کاسپەر گوتی: "دەست شووشتن گۆڕانکارییەکی فیزیایی باش دروستدەکات و بەرەنگاری رەشبینی دەبێتەوە. وا دەکات مرۆڤ بەرەو لوتکە بڕوانێ و دانەمێنێ بەدیار شکستەکانییەوە."
ئاکامی ئەو لێکۆڵینەوەیە لە گۆڤاری Social Psychological and Personality Science بڵاوکرایەوە.