سلێمانی
پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٣ی شوبات، لەهۆڵی مۆزەخانەی سلێمانی (ئەمنە سورەكە) لەژێر ناوی "ئاسۆكانی داهێنانی لەبەرجەستەكردنی هیوادا" پێشەنگایەكی هاوبەش بۆ 30 خانمی خاوەن پێداویستی تایبەت كرایەوە.
سەرۆكی ڕێكخراوی كەمئەندامانی كوردستان عومەر كەریم بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "پێشانگاكە پێكهاتووە لە كۆمەڵێك بەرهەمی 30 ڕۆژی ڕابردوی ئەو خولەی لەلایەن ڕێكخراوی شارەوە بۆ كەمئەندامان لەبواری چنین و كاری سیرامیكدا كرابویەوە."
بۆ وەرگرتنی وردەکاریی زیاتر (ھەواڵ، وێنە، ڤیدیۆ) ببن بە ئابوونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.