Abdullah Söylemez
17 تەمووز 2022•نوێکردنەوە: 18 تەمووز 2022
ئاگری – AA
سێیەمین فێستیڤاڵی هاوینەی دەریاچەی باڵک لە قەزای تاشڵیچای سەربە پارێزگای ئاگری بە هەماهەنگی لەنێوان دامەزراوە پەیوەندیدارەکان دەستی پێ کرد.
هاووڵاتییان کە بەمەبەستی بەشداریکردن لە فێستیڤاڵەکە لە شاری ئاگری کۆببوونەوە لە رێگای دابینکردنی پاسی بێبەرامبەر کە لەلایەن شارەوانیی ئاگری-یەوە دابین کرابوون گەیەندرانە کەناراوەکانی دەریاچەی باڵک.
نمایشی تیمی فلایبۆرد لەنێو دەریاچەکەدا لە میانی فێستیڤاڵەکە کە لە ئانتاڵیاوە هاتبوو، بووە جێی سەرنجی هاووڵاتییان.
هاووڵاتییان بە بەلەم بەنێو دەریاچەکەدا سووڕانەوە و گۆرانیبێژە ناوچەییەکانیش گۆرانییان چڕی. دواتر رەفعەت ئەل رۆمان بە چەند گۆرانییەکی بەناوبانگ ئامادەبووانی فێستیڤاڵەکەی خستە جۆش.
تیمی ئاژانسی ئانادۆڵو بە درۆن دیمەنی فێستیڤاڵەکەی تۆمار کرد.
پارێزگاری ئاگری، عوسمان ڤارۆڵ لە میانی فێستیڤاڵەکەدا، ئاماژەی بە بەردەوامی هەوڵەکانیان دا بۆ گەشەپێدانی زیاتری ناوچەکە بە هەماهەنگی لەگەڵ دامەزراوە پەیوەندیدارەکان.
سەرۆکی شارەوانی ئاگری، ساڤجی سایان-یش ئاماژەی بە سروشتی دڵڕفێنی دەریاچەکە کرد و ئەنجامدانی چالاکی لەم جۆرەی بە گرنگ زانی.
سەرۆکی شارەوانی تاشڵیچای، عیسمەت تاشدەمیر-یش باسی لەوە کرد کە لەوەتای ئەو بووەتە سەرۆک شارەوانی هەموو ساڵێک بە هاوین و زستان فێستیڤاڵ لە دەریاچەی باڵک رێک دەخەن.
سبەی دوای ئەنجامدانی ژمارەیەک چالاکی دیکە، فێستیڤاڵەکە کۆتایی دێت.