Sangar Hamad Azeez
03 تشرینی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 05 تشرینی یەکەم 2016
ئیستانبوڵ -AA
ئەو فیلمەی کە لەسەر ژیانی سەردەمی منداڵی و گەنجییەتی پێغەمبەری ئیسلام محەمەد (درودی خودای لێبێت) بەرهەم هێنراوە،لە ژێر ناوی (محەمەد نێرداوی خودا) لە ٢٨ی ئەم مانگە نمایش دەکرێت.
سیناریۆی فیلمەکە کە لەلایەن سیناریستی ئێرانی مەجید مەجیدی نوسراوە لە ئێستادا کارەکانی بە کۆتا هاتووە و ترەیلەری فیلمەکەش بڵاو کراوەتەوە .
لە فیلمەکەدا باس لە ژیانی پێغەمبەری ئیسلام محەمەد (درودی خودای لێبێت) دەکرێت تا تەمەنی ١٢ ساڵی.
فیلمەکە کە لە ساڵی ٢٠١٥ کاری تۆمارکردنی بە کۆتا هاتووە کە تێیدا گوزارشت لە میهرەبانی و پاکی ئەو پێغەمبەرە دەکات.
فیلمی (محەمەد نێرداوی خودا) لە ئێستادا دۆبلاژی زمانی تورکی بۆ کراوە و لە ٢٨ی ئەم مانگە لە سینەماکانی تورکیا نمایش دەکرێت.