ھەولێر
قەزوان لە کوێستانەکانی کوردستان بە تایبەتی سنووری پارێزگای سلێمانی دەڕوێ، لە ناوچە کوردییەکانی تورکیا، توێکڵی قەزوان دەکرێتە (قاوە) و خەڵکێکی زۆر بە تامەزرۆییەوە دەیخۆنەوە.
بێجگە لەوانە لە ھەرێمی کوردستان کە چەندین کەرەستەی لێدروست دەکرێ بە تایبەت تەزبیحێکی بە ناوبانگ.
دیارترین بەرھەمەکانی قەزوان، ھۆنینەوەی تەزبیحە. ھۆنینەوەی تەزبیح لەنێو کوردەواریدا، دیرۆکێکی کۆنی ھەیە،کە لە ھەرێمی کوردستان گەنج و پیر لە دەستی دەگرن. لە عێراق و ھەرێمی کوردستان کەسانی بەناوبانگی وەکو (مام جەلال) لە ھەموو شوێن و مەجلیسێک تەزبیحی قەزوانی بە دەستەوە دەگرت.
بۆ وەرگرتنی وردەکاریی زیاتر (ھەواڵ، وێنە، ڤیدیۆ) ببن بە ئابوونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو