Beşir Şavur, Halil İbrahim Sincar
16 مای,س 2026•نوێکردنەوە: 16 مای,س 2026
لە ماردین، سێیەم پێشانگای کتێب بۆ هۆگرانی خوێندنەوە کرایەوە.
لە ڕێوڕەسمی کردنەوەی پێشانگاکە کە لە ناوەندی پێشاگاکانی ئارتوکڵو بەڕێوەچوو، پارێزگاری ماردین ئونجای ئاککویۆن باسی لە گرنگی خوێندنەوەی کتێب کرد.
پارێزگاری ماردین ڕایگەیاند کە پێشانگاکە ٥٠ ستاند لە خۆ دەگرێت و ٥٦ ناوەندی چاپ و بڵاو کردنەوە بەشدارن.
سێیەم پێشانگای کتێبی ماردین لە ١٦ بۆ ٢٤ی ئایار بەردەوام دەبێت و بە ڕووی هاووڵاتیاندا کراوەیە.
لە ڕێوڕەسمی کردنەوەی پێشانگاکەدا هەروەها پارێزگاری ماردین ئونجای ئاککویۆن ڕایگەیاند کە ئۆفەری تایبەت بە قوتابیانیان لە پێشانگاکە ڕێکخستووە و ١٠ هەزار پسوولە دابەش دەکەن بەسەر قوتابیاندا کە بتوانن بە نرخێکی زۆر کەمتر کتێب بکڕن.