لە کۆی ٩٠ قوتابخانە کە لەساڵی ٢٠١٣ درەستکراون، تەنیا دوو دانەیان لە لایەن خێرخوازانەوە دروستکراون.
لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیی دا، بەکر کەریم بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی ھەولێر رایگەیاند: لە سنووری پارێزگای ھەولێر ٥٣٦ ھەزار و ٣٦٢ قوتابیی لەدوو ھەزار و ١٤٠ قوتابخانەدا دەخوێنن.
هەروەها ١٣٧ باخچەی ساوایان لەگەڵ ٣٦ ھەزار و ١٧٥ مامۆستا.
بەپێی قسەی بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی ھەولێر، ھیچ قوتابخانەیەک لە سنووری پارێزگای ھەولێر نییە سێ دەوامی تێدابکرێ، بەوەیش دەبێتە یەکەم پارێزگا لە سەر ئاستی ھەرێمی کوردستان کە ھیچ قوتابخانەیەکی لەو جۆرەی نییە، لەکۆی دوو ھەزار و ١٤٠ قوتابخانە ١٣٣٥ یان یەک دەوامی و ٨٠٥ یان دوو دەوامیین.
ساڵی ٢٠١٣ قوتابخانەیەک لە گرتووخانەی چاکسازیی گەوران لە ھەولێر کراوەتەوە و ١٥٠ قوتابیی ھەیە لە پۆلەکانی یەکەم تا شەشەمی بنەڕەتی. بێجگە لە کردنەوەی دوو قوتابخانەی تایبەت بە پێشمەرگە کە ٥٩٥ قوتابییان ھەیە.
لەبارەی گرنگی دان بە خوێندن بە زمانی دایکەوە بەپێی ئامارەکانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ھەولێر، لەکۆی دوو ھەزار و ١٤٠ قوتابخانە، دوو ھەزار و ٨٩ قوتابخانە بەزمانی کوردی دەخوێنن، ٥١ قوتابخانەی دیکە بەزمانەکانی عەرەبی، سریانی، تورکمانی. زمانەکانی خوێندن لەپاڵ زمانی کوردی بەمشێوەیەیە
- ١٣ قوتابخانەی بنەڕەتی و ئامادەیی خوێندنی سریانی ھەیە، کۆی قوتابیانی دەگاتە دوو ھەزار و ٧٥٠ قوتابی.
- ١٥ قوتابخانەی بنەڕەتی و ئامادەیی و باخچەی ساوایانی خوێندنی تورکمانی کە ١٣٧٧ قوتابی تێیاندا بەزمانی تورکمانی دەخوێنن.
- ٢٣ قوتابخانەی بنەڕەتی و ئامادەیی بۆ خوێندنی بە زمانی عەرەبی کە ١٥ ھەزار و ٣٥١ قوتابی تێیدا دەخوێنن.
بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی ھەولێر لەرووی بیناوە گوتی: "ساڵی ٢٠١٣ ھەشتا و ھەشت قوتابخانە بەگوژمەی ٤٠ ملیار و ١٢٤ ملیۆن و ٨٩٤ ھەزار دینار دروستکراون، بێجگە لە دوو قوتابخانەی تر کە لە لایەن ھەردوو خێرخواز د.عەلی رەفاعی لە گوندی باغەمرە و قوتابخانەیەک لەکورانی عەنکاوە لە لایەن کۆمپانیای یونایتد برازەرەوە دروستکراون."
ھەروەھا بەپێی زانیارییەکانی بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی ھەولێر ٥٣٩ قوتابخانە و ٣٧ باخچەی ساوایان لەساڵی رابردوو لەسەر بودجەی سامانە سروشتییەکان و بودجەی ئاسایی پەروەردەکان بە بڕی ١٦ ملیار و ٦٤٥ ملیۆن و ٢٥٣ ھەزار دینار نۆژەنکراونەتەوە.
لەمەڕ دابینکردنی مامۆستا و نەھێشتنی کەموکورتییەکانیشەوە گوتی: "بۆ پرکردنەوەی بۆشایی نەبوونی مامۆستا، پشت بە وانەبێژ بەستراوە کە بری ٤ ملیار و ٤٧٨ ملیۆن و ٢٢٥ ھەزار و ٥٠٠ دیناری بۆ خەرجکراوە لە ساڵی رابردوو، بە بەراورد لەگەڵ ساڵی رابردوو پارەی تەرخانکراو بۆ کرێی وانەبێژی کەمتر بووە بەرێژەی زیاتر لە ٥٠%."
بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی ھەولێر روونیشیکردەوە: "بڕی دوو ملیار و ٣١١ ملیۆن و ٧٥٠ ھەزار دینار لەکۆتایی ساڵی ٢٠١٣ تەرخانکراوە بۆ کڕینی پێداویستییەکانی قوتابخانە کە بەشێکیان بەمنزیکانە تەواو دەکرێن و دابین دەکرێن بە بڕی دوو ملیار و ٨٨ ملیۆن و ٨٥٠ ھەزار دینار لەو بڕەی سەرەوە خەرج کراوە و بڕی ٢٢٢ ملیۆن و ١٥٠ ھەزار دینار بۆ وەزارەتی دارایی گەڕێنراوەتەوە."
بەکر کەریم لەدرێژەی قسەکانیدا ھێمای بۆ ئەوەکرد کە دەرفەتی خوێندن بۆ کوردانی رۆژئاواش رەخسێنراوە تا بێبەش نەبن لە خوێندن، لەوبارەیەوە روونیکردەوە: "لە ھەر چوار کەمپی کەورگۆسک، قوشتەپە، باسرمە، دارەشەکران توانراوە قوتابخانە بکرێتەوە و ژمارەی قوتابیانی کوردانی رۆژئاوا لەو چوار کەمپە دەگاتە ٤ ھەزار و ٥٤١ قوتابی. ئەوە جگە لەوەی ٢ ھەزار و ٨٢١ قوتابیی دیکە لەناو شارەکان لە ١٧ قوتابخانەی بنەڕەتی و ٦ ئامادەیی دەخوێنن. ژمارەی قوتابیانی بنەڕەتی ٢٥٣٩ قوتابین، ٢٨٢ قوتابیش ئامادەیی."
ئەوە جگە لە دابینکردنی کۆمەک و ھاوکاری بۆ کوردانی رۆژ ئاوا بە بڕی ٥٩ ملیۆن دینار.ھەروەھا ٢٣٠ مامۆستا و بەردەست و فەرمانبەریش بۆ ئەو کەمپانە دامەزرێنراون.کارگەکانی دارتاشی و ئاسنگەریی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی ھەولێر لەماوەی ساڵی ٢٠١٣ توانویانە ١٦ ھەزار و ٤٤ رەحلە ١- دروست بکەن و چاککبکەنەوە، جگە لە دروستکردنی ٢٢٠ کەرویت و تا ئێستاش ١٥٠ دانەیان لێ دابەشکراوە، چاککردنەوەی ٣٥٠ رەحلە لە شوێنی خۆی لەناو قوتابخانەکان،