Hemın Othman Mohammed
31 ئادار 2016•نوێکردنەوە: 01 نیسان 2016
نووسه‌ری هه‌نگاری ئیمری كيرتيش كه ماوه‌یه‌كی درێژخایەن نه‌خۆش بوو، سەعات 04:00 به‌كاتی ناوخۆی هه‌نگاریا له ماڵه‌كه‌ی خۆی له بوداپێست كۆی دوایی كردووه.
كيرتيش، له‌دایکبووی 9ی تشرینی دووه‌می 1929 له خێزانێكی جووله‌كه لەدایک بووە و له كاتی جه‌نگی دووه‌می جیهانییدا ته‌مه‌نی 14 ساڵان بووه، سه‌ره‌تا ره‌وانه‌ی كه‌مپی به‌كۆمه‌ڵی ئهوشفيتز و پاشان رەوانی كه‌مپی بوخنفالدا كراوه. دوای ئه‌وه‌ی به‌سه‌رهات و ژیانی خۆی له دووتوێی رۆمانێكدا به‌ناوی "بێ قه‌ده‌ری" بڵاو كرده‌وه، له ساڵی 2002 خه‌ڵاتی نۆبڵی له بواری ئه‌ده‌بیاتدا به‌ده‌ست هێنا.
كيرتيش له ناو كه‌مپی به كۆمه‌ڵدا ته‌واوی بنەماڵەکەی له‌ده‌ست داوه، دوای كۆتاییهاتنی جه‌نگی دووه‌می جیهانی، گه‌ڕاوه‌ته‌وه وڵاته‌كه‌یی و وه‌ك رۆژنامه‌نووس ده‌ستی به‌كار كردووه. هاوكات بۆ بژێوی ژیانی ده‌ستی داوه‌ته كاری وه‌رگێڕی و به‌رهه‌می نووسه‌ره به‌ناوبانگه‌كانی وه‌ك نيتشه، هوفمانستال، شنتسلر، فرۆيد، رۆس، فيتغنشتاين و كانێتی وه‌رگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانی هه‌نگاری.
نووسه‌ری هه‌نگاری ئیمری كيرتيش كه به‌رهه‌مه‌كانی وه‌رگێڕدراوه‌ته سه‌ر زۆربەی زمانەکانی جیهانی، له ساڵی 1995 خه‌ڵاتی براندنبێرگ و له ساڵی 2004یشدا خه‌ڵاتی غوته‌ی به‌ده‌ست هێناوه.