ئێواره‌ی ئەمڕۆ سێ شه‌ممه 11ی ئادار به‌بۆنه‌ی ساڵیادی 23 ساڵه‌ی راپه‌ڕینی خه‌ڵكی هه‌ولێر دژی رژێمی به‌عس، هه‌شته‌مین فێستیڤاڵی هه‌ولێر به ئاماده‌بوونی به‌رپرسانی حكومی و حزبی و نوێنه‌رانی وڵاتانی بیانی و جەماوەرێکی زۆر لە پارکی شانەدەر لە هەولێر به‌ڕێوه چوو و بڕیارە تا 20ی ئازار بەردەوام بێ.
له ده‌سپێكی ئاهه‌نگه‌كه‌دا پارێزگاری هه‌ولێر نه‌وزاد هادی گوتی "ئه‌مساڵ جیاواز له ساڵانی رابردوو هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان و پایته‌ختی گه‌شتیاری وڵاتانی عه‌ره‌بی یادی راپه‌ڕینی و ئازار و نه‌ورۆز ده‌كاته‌وه."
پارێزگاری هه‌ولێر گوتی "11ی ئادار رێكه‌وتنامه‌ی مێژووی ساڵی 1970 بوو كه بۆ یه‌كه‌مینجار حكومه‌تی به‌غدا به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی دانی به‌مافی خه‌ڵكی كوردستاندا نا له‌ژێر شۆڕش و هه‌وڵ و كۆشسی رابه‌ری مه‌زن بارزانی نه‌مر، هه‌روه‌ها له به‌رده‌وامی راپه‌ڕینی گه‌لی كورد دژی داموده‌زگاكانی رژێمی به‌عس شاری هه‌ولێریش له 11ی ئاداری ١٩٩١ راپەڕی و توانی به‌سه‌ر فه‌یله‌قی پێنج و گشت داموده‌زگاكانی رژێمی به‌عس سه‌ركه‌وێ و به یه‌كجاری له شاریان وه‌ده‌ربنێ و هه‌ولێر و كوردستان چوونه قۆناغێكی نوێ."
بۆ وەرگرتنی وردەکاریی زیاتر (ھەواڵ، وێنە، ڤیدیۆ) ببن بە ئابوونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.