Kurdistan Mahmud
24 کانوونی یەکەم 2015•نوێکردنەوە: 26 کانوونی یەکەم 2015
لەچاوپێكەوتنێكی لەگەڵ ئاژانسی ئانادۆڵو هیلی لەڤ، وا خۆی ناساند كە سەرەتا هونەرمەندە پاشان گۆرانیبێژ، نمایشكار و ئەكتەر ئینجا سەماكەر. ئەو پێی وایە ئەمانە هەمووی تەواوكەری یەكترن بۆیە بەبێ هیچ كامیان ناتوانێت ئەوی دیكە تەواو بكات و هەموو ئەمانە حەزی ئەوە بەتایبەتی نمایشكاری چونكە پێی وایە جلوبەرگ رۆڵێكی گرنگ دەبینێت بۆ هونەرمەند و دەڵێت "شیوازی جلوبەرگم و زیاتر بەكارهێنانی زمانی بیانی لەَگۆرانیەكانم وای كردووە كە لە دەرەوە زیاتر گرنگیم پێ بدەن".
گوتیشی: "ئەمساڵ وەك یەكێك لە 100 كەسایتی جیهان دیاری كرام لەپاڵ دەیان كەسایەتی دیكە ئەمەش بەهۆی ئەو كلیپەی كە بەناوی شۆڕش بەرهەممهێنا كە توانیم پەیامی پێشمەرگە بەهەموو دونیا بگەینم، چونكە هەر لەسەرەتاوە من لێرەبووم كە داعش هێرشەكانی دەست پێ كرد وە ئاگاداری بارودۆخەكە بووم، بەهۆی ئەو كلیپەمەوە داعش دەیان جار هەڕەشەی لێ كردووم لە رێگەی تۆڕەكانی كۆمەڵایتییەوە، ئێستا لە لیستی داواكراوانم لە لای داعش، بەڵام من هەمیشە بەردەوام دەبم و ترسم نییە و هەڕەشەكانیان كاریگەریان نییە لەسەر كارەكانم و دەڵێت "تاتۆیەكەشم كە لەسەر شانمە لێی نووسراوە (ترس نییە)".
هەروەها ئاماژەی بەوەدا كە تائێستا دوو بەرهەمی هەیە و دووكلیپیشی كردووە وە بەشداریشی لە دوو فلیمدا كردووە بەو هۆیەوە چاوەرێ دەكات بچێتە پاریسی پایتەختی فەڕەنسا بۆ بەشداری كردن لە فێستیڤالی نێودەوڵەتی كان، ئێستا سەرقاڵی درووست كردنی ئەلبومێكی دیكەیە كە لەم نزیكانە تەواو دەبێت، ئەو پێشتر هاوكاری هێزەكانی پیشمەرگە و ئاوارەكانی كردووە و لەبواری پاراستنی ژینگە و بایەخدان بە ئاژەڵی كێوی لە كوردستان رۆڵی هەبووە ،، لەئێستاشدا چەندین پرۆژەی دیكەی لەبەردەست دایە بەتایبەت بۆ كچانی ئێزدی كە لەدەستی داعش رزگاریان بووە.
سەبارەت بە خەونەكانیشی، هیلی لەڤ ئاشكرای كرد كە ئاواتەخوازە كوردستان سەربەخۆیی خۆی بە دەست بهێنێت و گوتی: "ئاواتەخوازم كوردستان وەك وڵاتیكی سەربەخۆ ببینم، پێویستە وڵاتانی دیكەش هاوكاری گەلی كورد بكەن بۆ بەدیهێنانی ئەم خەونە كە خەونی هەر تاكێكی كوردە، هەموومان بۆ ئەم مەبەستە كاردەكەین".