Musa Alcan
15 کانوونی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 17 کانوونی یەکەم 2020
ئیستانبوڵ- AA
وێنەگری بەئەزموون، ئارا گولەر لە پێشانگایەکی ئۆنڵایندا، گەشت و ئەزموونی ٦٠ ساڵی خۆی دەخاتەڕوو.
پێشانگاکە لە ١٦ی کانوونی یەکەمەوە دەکرێتەوە و تیایدا، ١٨٠ وێنەی ئارا گولەر نمایش دەکرێن کە تایبەتن بە چەندین بواری جیاجیای جیهان.
بڕیاریشە کۆی وێنەکان لە دووتوێی کتێبێکدا بڵاوبکرێنەوە.
لە پێشانگاکەدا رێپۆرتاجێکی ئارا گولەر بڵاودەکرێتەوە کە تیایدا باس لە ئەزموونی خۆی لەگەڵ هونەرمەندانی گەورەی وەک پابلۆ پیکاسۆ و سۆفیا لۆرێن دەکات.
بڕیاریشە پێشانگاکە تا ١٧ی شوباتی ٢٠٢١ بەردەوام بێت.